سـرخط اخـبـارما کـورد بوده و هستیم، و همیشه خواهیم ماند- ویدیو داگیرکەری دڵ پڕ لە قین دڕندەی بێ ویژدان و دین ناتوانی واکەی کورد نەبین ھەر کورد بوین و ھەر کورد ئەبین لە پێش ئاگر پەرستی دا لە پێش موسوڵمانێتی دا لە دیلی و لە سەربەستی دا ھەر کورد بوین و ھەر کورد دەبین، نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم نەک ھەر من خۆم. مێژووش دەڵێ کە کوردم و کوردستانیم نە نەگییە و نە پیاوەتی جیاوازی نەتەوایەتی بڕیارە و مێژوو داوییەتی کە کورد بین و ھەر کورد ئەبین گەلان ھەموو برای منن ھەر زۆردارانم و دوژمنن داوای وڵاتی کەس ناکەم پەنجە بۆ مافی کەس نابەم بۆ مافی گەل و خاکەکەم ھەتا ماوم خەبات ئەکەم. داگیرکەری دڵ پڕ لە قین دڕندەی بێ ویژدان و دین گەر قەندیل و ئاگری و شیرین یەکسان کەی لەگەڵ ڕووی زەمین ناتوانی واکەی کورد نەبین ھەر کورد بووین و ھەر کورد دەبین “ابراهیم احمد” Share this: Share on X (Opens in new window) X Share on Facebook (Opens in new window) Facebook Related